سلێمانی باس له‌ فراوانبوونی قه‌ڵه‌مڕه‌ویی توركیا له‌ دهۆك ده‌كات


وێستگە نیوز- 

عه‌لی وه‌رهان ئه‌ندامی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، داوای له‌ حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد "به‌ جدیی" كار بكه‌ن بۆ كۆتاییهێنان به‌ فراوانبوونی توركیا له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی پارێزگای دهۆك.

عه‌لی وه‌رهان له‌ لێدوانێكیدا بۆ "بغداد الیوم" ده‌ڵێت: "توركیا بارودۆخی عێراق و سه‌رقاڵییه‌ سیاسییه‌كانی قۆستووه‌ته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌ ناوچه‌كانی زاخۆ و ئامێدی و شیلادزێ و باتۆفا فراوانتر كردووه‌".

ده‌شڵێت: "هێزه‌كانی توركیا گوشتوونه‌ته‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، پێشتر نه‌گه‌شتبوونه‌ ئه‌وێ و ناوچه‌كان هیچ هێزێكی ئه‌ندامانی پارتی كرێكارانی كوردستانی لێ نییه‌. هێزه‌كانی توركیا له‌و شوێنانه‌ تونێل لێده‌ده‌ن و بنكه‌ و باره‌گانی نوێ دروست ده‌كه‌ن، به‌ بێ ئه‌وه‌ی هیچ جووڵه‌یه‌كی كرده‌یی و راسته‌قینه‌ له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی ئیتیحادی و حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌بێت".

توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام هێرشی ئاسمانی ده‌كاته‌ سه‌ر پێگه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان كه‌ بنكه‌ و باره‌گاكانی له‌ چیای قه‌ندیله‌ و له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌، شه‌ڕی چه‌كداری دژ به‌ حكومه‌تی توركیا ئه‌نجامده‌دات.

بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، زیاد له‌ 27 باره‌گای سه‌ربازی، له‌وانه‌ سه‌نته‌ری مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازانی توركیا، له‌ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌ کە دەکەونە ناوچه‌كانی بامه‌ڕنی، شیلادزێ، باتۆفا، كانی ماسی، سه‌نكێ، سیرێ، كۆبكێ، كۆمری، كۆخی سپی، دۆڵی زاخۆ و ئامێدی.

هه‌روه‌ها تورکیا باره‌گای سیده‌كان-یش دروستكردووه‌ و له‌ هه‌ردوو ناوچه‌ی دیانا و چۆمان-یش كه‌ له‌ چیای قه‌ندیله‌وه‌ نزیكن، ژماره‌یه‌ك بنكه‌ و باره‌گای دیكه‌ی سه‌ربازی دروستكردووه‌، هه‌مو ئه‌وه‌ش له‌ پێناو كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی خواكورك و كێله‌ شینه‌.


PM:04:58:09/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت