هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر ئیسرائیل له‌رێگه‌ی گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌بێت
وێستگه نیوزـ
دوو سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكا، رایانگه‌یاند وه‌ڵامی ئێران بۆ هێرشه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی ئیسرائیل، بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، راسته‌وخۆ له خودی ئێران خۆیه‌وه نابێت، به‌ڵكو زیاتر له رێگه‌ی بریكاره‌كانیه‌وه ئه‌نجامی ده‌دات كه له ناوچه‌كه هه‌یه‌تی.
هه‌ر دوو سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێن خه‌مڵاندنه هه‌واڵگیرییه‌كانی ئه‌مریكا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، ئێران داوای له گروپه چه‌كداره دڵسۆزه‌كانی خۆی كردووه، له یه‌ك كاتدا، به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌ك، هێرشێكی به‌رفراوان بكه‌نه سه‌ر ئیسرائیل و وه‌ك دوو سه‌رچاوه‌كه وتویه‌تی: ره‌نگه له‌م هه‌فته‌یه‌دا هێرشه‌كه ئه‌نجامبدرێت.
یه‌كێك له‌و دوو سه‌رچاوه‌یه، جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه: "مه‌ترسییه‌كه زۆر روون و ئاشكرا‌و باوه‌ڕپێكراوه.. له ئێستادا ئه‌وان ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه ته‌واوكردووه، ته‌نها چاوه‌ڕوانی كاتوساتی گونجاو ده‌كه‌ن"، باسیان له‌وه‌شكردوه گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران، له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌با بارگرژییه‌كان په‌ره‌بسێنێت، ئاماده‌نین، په‌لاماری هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه بده‌ن.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا به‌م دواییانه، رایانگه‌یاند ئه‌مریكا و ئیسرائیل، له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واودان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات ئێران له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل له به‌رواری 1ی نیسان، بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌كه‌ی له دیمه‌شق كه بووه هۆی كوژرانی ژماره‌یه‌ك له فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران، به‌ڵێیندا وه‌ڵامی ئه‌و هێرشه بداته‌وه.
PM:03:57:09/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت