حكومه‌تی هه‌رێم لیستی مامۆستایانی وانه‌بێژ بۆ به گرێبه‌ستبون ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كات
وێستكه نیوزـ
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌ت دای جه‌ژنی ره‌مه‌زان لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ لەسەر بنەمای بە گرێبەستبوونی (کۆی وانەبێژان) ئاراستەی حکومەتی به‌غدا ده‌کرێت.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ڕاگەیەندراوێکی ئالان حه‌مه سه‌عید، وەزیری پەروەردەوەی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ده‌ڵێت: لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری دەکات کە لیستی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو لەسەر بنەمای بە گرێبەست بوونی (کۆی وانەبێژان) لە ڕێگەی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه حكومه‌تی هه‌رێم داوای تەرخانی دارایی لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ ده‌كات کە هەموو مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان وەک گرێبەستی هەمیشەیی و لەگەڵ هەموو مووچەخۆراندا شایستەی مووچەیان وەربگرن .
وه‌زیری په‌روه‌رده داوا كردوه پاڵپشتی ئەم هەنگاوەی حکومەت بن و ده‌ڵێت: "حکومەتی هەرێم هەوڵی تەواوی خۆی دەدات بۆ ئەوەی ئەم بابەتە بۆ مامۆستایانی وانەبێژ جێبەجێبکات ."
به‌وته‌ی وه‌زیری په‌روه‌رده، لە ڕۆژی سێشەممە ١٦ی ٤ی ٢٠٢٤، وەزارەتی پەروەردە لیستی کۆی مامۆستایانی وانەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران دەکات بۆ ئەوەی لە ڕێگەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاراستەی حکومەتی عێراقی فیدراڵ بکرێت.
PM:03:28:09/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت