دیموكراته‌كان داوا له بایدن ده‌كه‌ن چاره‌نوسی رفێنندراوێك له سودانی ببپرسێت
وێستگه نیوزـ
16 ئه‌ندامی كۆنگریسی ئه‌مریكا كه هه‌مویان سه‌ربه دیموكراته‌كانن، نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه كردووه‌و تێیدا داوا ده‌كه‌ن سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌ك "ده‌رفه‌تێكی گوجاو" بقۆزنه‌وه، تا چاره‌نووسی فێندراوێك به‌ناوی ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ بزانن كه نزیكه‌ی ساڵێكه له به‌غدا ده‌ستگیركراوه.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، 15ی ئه‌م مانگه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی واشنتۆن و كۆشی سپی بكات و چاوی به جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا بكه‌وێت.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "زا ناشناڵ" ئه‌وانه‌ی نامه‌كه‌یان واژۆ كردووه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه له ئیداره‌ی بایدن ده‌كه‌ن "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی تسۆركۆڤ، زۆر به خێرایی سود له هه‌مو ده‌رفه‌ته‌كان ببینن، به جۆرێك گه‌ڕانه‌وه‌ی تسۆركۆڤ بۆ ناو خێزان و هاوڕێكانی زامن بكات".
تسۆركۆڤ هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی ئیسرائیلی روسی، له زانكۆی برینستۆن-ی ئه‌مریكی خوێندكاری دكتۆرا بوو، ساڵی رابردوو له به‌غدا رفێنرا. ئه‌و خانمه به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه هاتبووه عێراق، واشنتۆن له‌و بڕوایه‌دایه ئه‌و لایه‌نانه‌ی تسۆركۆڤ-یان رفاندووه، گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێرانن، له هه‌مان كاتدا ئه‌مریكا ره‌تیده‌كاته‌وه ئه‌و خوێندكاره به‌كرێگیراوی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مریكا بێت.
بڕیاروایه بایدن و سه‌رۆك وه‌زیران سودانی، دانوستان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دۆسێه بكه‌ن، له‌وانه پابه‌ندبوونی هاوبه‌شیان به شكستپێهێنانی هه‌میشه‌یی داعش و گه‌شه‌پێدانی ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كان كه نزیكه‌ی ده ساڵه به‌رده‌وامه، ئه‌مه دوای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی جیهانی كه سه‌ركه‌وتوو بوو له شكستپێهێنانی داعش.
هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌سه‌ر چاكسازییه داراییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن كه له ئێستادا ئه‌نجامده‌درێت، به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی گه‌شه‌ی ئابوری و پێشكه‌وتنی عێراق له‌وه‌ی له كه‌رتی وزه سه‌ربه‌خۆبێت و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ببات.
PM:03:13:09/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1088
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت