سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا: شتێک نییە بە ناوی هەڵبژاردانی پێشوەختە، ئەوانەی داوای دەکەن دەنگی نەشازن


وێستگه‌ نیوزـ

سەرکردەیه‌كی دەوڵەتی یاسا، كه‌ نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات، دەڵێت، "شتێک نییە بە ناوی هەڵبژاردانی پێشوەختە. ئەوانەی کە داوای لە شێوە هەڵبژاردنە دەکەن دەنگی نەشازن و گوێیان لێ ناگیرێت. 

لێدوانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی سه‌در له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سەدرییەکان ئامادەکاریی گەڕانەوە بۆ گۆڕەپانی سیاسی دەکەن و لە لایەکی دیکەشەوە دەنگۆی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، چونكه‌ ئەو لایەنانەی کە لە هەڵبژاردنی ڕابردوو دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێناوە، کار بۆ ئەوە دەکەن هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجام بدرێت.

به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری کابینەكه‌ی محەمەد شیاع سودانی، دەبێت لە دوای ساڵی یەکەمی پێکهنانی حکومەت ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە بکرێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ شێخ حەیدەر لامی، سەرکردە له دەوڵەتی یاسا دەڵێت، "شتێک نییە بە ناوی هەڵبژاردانی پێشوەختە. ئەوانەی کە داوای لە شێوە هەڵبژاردنە دەکەن دەنگی نەشازن و گوێیان لێ ناگیرێت. ئێمە ئەم خولەی پەرلەمانمان بە هەڵبژاردنی پێشوەخت هەڵبژارد، ڕاستە هەڵبژاردنی پێشوەخت لە میتۆدی حکومەتدا باس کراوە، بەڵام دۆخەکە سەقامگیرە و پڕۆژەی خزمەتگوزاریش هەیە و جارێ پێویست بە هەڵبژاردن ناکات".


PM:02:43:09/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 768 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت