قوباد تاڵه‌بانی: سەدام و رژێمەکەی نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن

‌قوباد تاڵه‌بانی

وێستگه‌نیوزـ

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌ ساڵیادی 21 ساڵه‌ی رووخانی رژێمی عێراق  رایگه‌یاند، سەدام و رژێمەکەی نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن و کورد هەرگیز تەسلیمی خۆسەپێنی و دیکتاتۆرییەت نەبوو.


له‌ په‌یامه‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "بە هەموو ستەمکاریی و خوێنڕێژییەکانییەوە، بە جینۆساید و ئەنفالەوە، بە کیمیابارانی هەڵەبجەوە، بە لەسێدارەدانی زیندانی سیاسییەوە، بە خاپورکردنی گوندەکان و بە راگواستنی زۆرەملێ و بە وڵاتبەدەرکردنی کوردانی فەیلییەوە، بە هەموو ئەمانە و زۆر تاوانی دیکەشەوە، سەدام و رژێمەکەی نەیانتوانی ئیرادەی گەلەکەمان بشکێنن".

جێگری سه‌رۆك وه‌زیران باسی له‌وه‌شكردووه‌، کورد هەرگیز تەسلیمی خۆسەپێنی و دیکتاتۆرییەت نەبوو و بە دڵنیاییەوە ئەم گەلە لە داهاتووشدا تەسلیمی هیچ خۆسەپێنییەکی دیکە نابێت.

ئەمڕۆ رێکەوتی 9ی نیسان، 21 ساڵ بەسەر پڕۆسەی ئازادی عێراق و روخانی رژێمی بەعس بەسەرۆکایەتی "سەدام حسێن" لە عێراق تێدەپەڕێت، هێشتا زۆرێک لە عێراقییەکان ئەو رۆژانەیان وەک یادەوەرییەکی ناخۆش لەبیر ماوە.


PM:02:18:09/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 952 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو