ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی گۆڕان: پارتی بۆ ئه‌م قۆناغه كارێكی باشی كرد
دڵشاد ره‌شید مه‌لا ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند كه كه پێداگری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌م قۆناغه گرنگ بوو چونكه پێویست بوو هێزێك له به‌رانبه‌ر به‌غدا بوه‌ستێته‌وه.
دڵشاد ره‌شید مه‌لا ئه‌ندامی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان وتی: "پێداگری پارتی بۆ ئه‌م قۆناغه گرنگ بوو چونكه ئه‌و پێداگیریه نه‌بوایه به ئاسانی به‌غدا پاره‌ی مووچه‌ی نه‌ده‌نارد، هه‌رجاره و به بیانوویه‌ك پاساویان ده‌هێنایه‌وه".
دڵشاد ره‌شید مه‌لا ده‌ڵێت: "خه‌ڵكیش ئێستا تێگه‌یشتووه كه ناكرێت هه‌موو هه‌نگاوێك به بیركردنه‌وه‌ی ته‌سكی حزبی سه‌یر بكرێت".
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه كه "ئه‌مه‌ی پارتی كردوویه‌تی با ده‌ستخۆشی لێبكرێت، ئیتر بۆ ده‌بێت سه‌نگه‌ر له یه‌كتری بگرین".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و میله‌تی خۆی ڕاستگۆبێت و بۆ چه‌واشه‌كاری كارنه‌كات ئه‌و ده‌یباته‌وه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی جڤاتی گشتی گۆڕان راشیگه‌یاند كه "پارتی بۆ ئه‌م قۆناغه كارێكی باشی كرد. هه‌م سووربوو له‌سه‌ر داواكاری هه‌م بڕوای به غدا هێنا بۆ داواكارییه‌كانی كوردستان".
PM:08:45:08/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت