دوای هه‌فته‌یه‌ك له ته‌خت كردنی، ئێران كونسوڵخانه‌یه‌كی نوێی له دیمه‌شق كرده‌وه
وێنە..AFP
وێستگه نیوزـ AFP
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به یاوه‌ریی هاوتا سورییه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، باره‌گای كونسوڵخانه‌ی نوێی ئێرانی له‌و شاره كرده‌وه.
ته‌نها یه‌ك هه‌فته به‌سه‌ر ته‌ختكردنی باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق تێده‌په‌رێت له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، تا ئه‌مڕۆ حسێن ئه‌میر عه‌بدوله‌هیان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و فه‌یسه‌ڵ میقداد، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، باره‌گایه‌كی نوێیان له دیمه‌شقی پایته‌خت كرده‌وه‌و كردیانه به‌دیلی كونسوڵخانه خاپوركراوه‌كه.
كونسوڵخانه نوێیه‌كه ئه‌وه‌نده له كونسوڵخانه خاپوركراوه‌كه دوورنییه كه تیایدا به‌گشتی 16 كه‌س كوژران، دیارترینی كوژراوه‌كانیش لیوا محه‌مه‌د ره‌زا زاهیدی-یه كه دوای قاسم سوله‌یمانی، دیارترین سه‌ركرده‌ی سه‌ربازیی ئێرانه به‌ئامانج گیرابێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ پاشهاته‌كانی دوای ئه‌و گورزه‌ی ئیسرائیل له سوریایه و له‌وباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی دیمه‌شق گه‌وتوه‌ته گفتوگۆ.
PM:07:35:08/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت