لیژنەی بینینی مانگ: سێشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە
وێستگه‌نیوز-
لیژنه‌ی بینینی مانگ رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ سێشه‌ممه له هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه و رۆژی چوارشه‌ممه یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی نیسانی 2024 لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند، سبه‌ینێ سێشه‌ممه ته‌واوكاری مانگی ڕه‌مه‌زانه.
لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ ده‌ڵێت: "به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان مانگ نه‌بینراوه، بۆیه سبه‌ی سێشه‌ممه ده‌بێته 30ـیه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان".
راشیگه‌یاند كه به‌وهۆیه‌وه رۆژی چوارشه‌ممه ده‌بێته یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زان له هه‌رێمی كوردستان.
PM:07:08:08/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت