لە سعودیە مانگ نەبینرا و سبەینێ تەواوکاری مانگی رەمەزان دەبێت


وێستگه‌ نیوزـ

لە هەردوو بنكه‌ی چاودێریکردنی مانگی تمیر و سدێر لە سعودییە لیژنەکانی بینینی مانگ نەیانتوانی مانگ ببینن، بەوەش سبەی سێشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت و دوو سبەی چوارشەممە یەکەمین رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

ماڵپەڕی عه‌ره‌بییه‌ بڵاویکردەوە، " بەهۆی نەبوونی هیچ بەڵگەیەکی شەرعی بۆ بینینی مانگ لە هەردوو روانگەی چاودێریکردنی مانگی تمێر و سدێر لە سعودییە، سبەی سێشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانی پیرۆزە و دوو سبەی چوارشەممە، یەکەمین رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێت".

هاوكات وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم و رایگه‌یاند كه‌ لیژنەی بینینی مانگ لە هەرێم مانگی نه‌بینیوه‌و سبه‌ینێ‌ سێشەممە تەواوکەری مانگی رەمەزانە و چوارشەممە یەکەم رۆژی جەژنه‌.


PM:06:22:08/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت