رووداوێكی هاتوچۆ له رێگه‌ی عه‌ربه‌ت-سلێمانی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆری دروستكرد
وێستگه نیوزـ
ڕووداوێکی هاتوچۆ له جۆری وه‌رگه‌ران لەسەر ڕێگای عەربەت - سلێمانی ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له‌سه‌ر رێگاكه دروستبووه.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشه‌ممه لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا ئۆتۆمبیلێکی بارهەڵگر بەهۆی لە دەستدانی کۆنترۆڵەوە لەسەر ڕێگای عەربەت – سلێمانی وەرگەڕا و ئاستەنگی هاتوچۆی دروستکرد، به‌ڵام هیچ زیانێکی گیانی به‌دواوه نەبووە.
تیمەكانی هاتوچۆ چونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه‌و لە هەوڵی ئەوەدان ڕێگاکە بکەنەوە ئەو لۆدە زۆرە نه‌هێڵن كه بارهه‌ڵگره‌كه دروستیكردوه.
PM:06:01:08/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 968
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت