پۆلیسی سلێمانی دهستگیركردنی 10 کۆچبەری نایاسایی راگهیاند
وێستگه نیوزـ
مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەربە بەشی پۆلیسی سەیدسادق، 10 کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکرد.
بهرێوهبهرایهتیی پۆلیسی سلێماننی رایگهیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەکانی پۆلیس کە 10 کۆچبەری نایاسایی بەڕەگەزنامە ئەفغانی هاتونەتە سنوری قەزای سەیدسادق، لەهەڵمەتێکدا مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادق توانیان سەرجەمیان دەستگیر بکەن.
دهشڵێت: لەکاتی لێکۆڵینەوەکاندا کۆچبەرەکان دانیان بەوەدانا کە بەنایاسایی لەئێرانەوە هاتونەتە هەرێمی کوردستان و بەنیاز بون بچنە شارەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق و لەئێستاشدا پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەو بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 39 لەیاسای نشنیگە ڕاگیراون.
PM:05:36:08/04/2024
ئهم بابهته 512
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت