وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: لێخۆشبون بۆ به‌شێك له قه‌رزه‌كانی سه‌ر هاوڵاتیان چونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
وێستگه نیوزـ
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی گوردستان رایگه‌یاند: ئەمڕۆ دووشه‌ممه چەند بڕیارێکی "گرنگ" بۆ هاوکاریی دۆخی خەڵک و کاسبکاران چوونە بواری جێبەجێکردنەوه كه ئه‌مانه‌ن:
1- بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوو‌ن لە قەرزە كەڵەكەبووەكانی كرێی ئاو.
2- بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوو‌ن لە قەرزەکانی خۆڵ و خاشاك.
3- بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوو‌ن لە كرێی ساڵانەی كرێچییەكانی فەرمانگەكانی سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار.
4- بە ڕێژەی 20% لێخۆشبوو‌ن لە ڕسوماتەكانی گەشتوگوزار و پیشەیی و هەڵواسینی تابلۆ.
PM:05:16:08/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت