به‌غدا نه‌وته‌كه‌ی كه‌ركوك به بۆرییه‌كه‌ی پشتی هه‌رێمدا ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كات
وێستگه نیوزـ
حكومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر به‌گه‌رخستنه‌وه‌ی ئه‌و بۆرییه نه‌وته ده‌كات كه ماوه‌ی 10 ساڵه راگیراوه تا نه‌وتی كه‌ركوكی پێدا ره‌وانه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهان له توركیا بكات.
میدیا عێراقییه‌كان به‌جۆرێك باس له به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئه‌و بۆرییه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌غدا پێویستی به بۆرییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌بێت و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر به‌غدا به پشتی هه‌رێمدا نه‌وته‌كه‌ی ره‌وانه‌ی توركیا بكات، ئه‌وا به‌وكاره هه‌رێمی كوردستان له جیهان داده‌بڕێت.
یه‌كێك له‌و میدیایانه، كه‌ناڵی سۆمه‌رییه نیوز-ه كه ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ی روو ده‌دات پێشهاتێكی نوێیه و به فه‌رامۆشكردنی بۆرییه‌كه‌ی هه‌رێم، حاڵی هه‌رێم ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ی له هه‌رێمدا كارده‌كه‌ن، خراپتر ده‌بێت.
باسم محه‌مه‌د، جێگری وه‌زیری نه‌وتی عێراق له‌وباره‌یه‌وه به كه‌ناڵی رۆیته‌رز-ی راگه‌یاندوه كه حكومه‌تی به‌غدا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ئه‌م مانگه بۆرییه‌كه چاك بكاته‌وه، به‌وه‌ش ده‌توانرێت رۆژانه 350 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، ره‌وانه‌ی توركیا بكرێت.
ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی كه‌ركوك به‌و بۆرییه‌دا كه ماوه‌ی 10 ساڵه له‌كار كه‌وتوه‌و پشتگوێخستنی بۆرییه‌كه‌ی هه‌رێم كه ماوه‌ی یه‌ك ساڵه كار ناكات، وا ده‌كات كۆمپانیا بیانییه‌كان ناو هه‌رێم، ته‌نها بۆ به‌كارهێنانی ناوخۆیی و بازاره ناوخۆییه‌كان و پاڵاوتگه‌كان نه‌وت ده‌ربێنن و ئه‌وپه‌ڕی به‌رهه‌مه‌كه‌یان بگاته 200 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا.
PM:04:02:08/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1380
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت