پلەی زیاتر لە 14 هه‌زار پێشمه‌رگه‌ به‌رزكرایه‌وه‌

‌ژمارەیەک پێشمەرگەی حکومەتی هەرێـم

وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی پێشمەرگەی حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگە بەرزکرایەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نیسانی 2024، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، بە بڕیاری شۆرش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان پلەی 14 هەزار و 747 پلەدار و پێشمەرگەی سەر بە دیوان و لیواکانی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بەرزکرایەوە.

روونیشکراوەته‌وه‌ بڕیارەکە پاڵپشت بەماددەی چواردە لەسیستەمی ژمارە 6ی ساڵی 2011ی پەیڕەوی نیزامی راژە و خانەنشینی پێشمەرگە تایبەت بەیاسای ژمارە 38ی ساڵی 2007، هەروەها ئاماژە بە فەرمانی وەزاری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی گشتی ژمارە 6033 لە 2011/12/4 تایبەت بەڕێنمایی پلە بەرزکردنەوەی کارمەندان دراوە.

وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەم پلەبەرزکردنەوەیە گوزارشتە لە خشتەی نەورۆزی 2024ی کارمەندان.


PM:03:04:08/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت