كه‌شناسی هه‌رێم: بارانبارین به‌رده‌وامی ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزمتر ده‌بنه‌وه
وێستگه‌نیوزـ
كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان به گشتی هه‌ور ده‌بێت له دوای نیوه‌ڕۆوه بارانبارین ده‌ستێده‌كاته‌وه و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی كه‌شناسی هه‌رێم، ئەمڕۆ دووشەممە 8ی نیسانی 2024، ئاسمانى هەرێم بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ بەردەوامی تاوە باران و هەورە بروسکە لەزوربەی ناوچەکاندا لەکاتەکانی دیوای نیوەڕۆ پێشبینی دەکرێت بری دابارین زیاد بێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکانیش دهۆک و هەولێر وە بەرێژەیەکی کەم سلێمانی و هەلەبجەش لەکاتەکانی ئێوارە.
كه‌شناسی سەبارەت بە بری دابارینی پێشبینی کراو بۆ 24 کاتژمێر بۆ ناوچەکان بەم شێوەیە دەبێت: پارێزگای دهۆک بەگشتی چوار بۆ هه‌شت ملیمه‌تر ناوچە شاخاوویەکان و ئیداری زاخۆ کەمێک زیاتردەبێت هه‌شت بۆ 12 ملیمه‌تر دەبێت، سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری دوو بۆ چوار ملیمه‌تر، ئیدارەی سۆران رێژەکە زیاتر دەبێت بۆ چوار بۆ هه‌شت ملیمه‌تر، سەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە وە ئیدارەی گەرمیان یه‌ك بۆ چوار ملیمه‌تر، ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ئەم دەفەرە چوار بۆ هه‌شت ملیمه‌تر پێشبینی دەکرێت. ناجێگری کەش بەردەوامی دەبیت بە لاوازی بۆ کاتەکانی شەودا.
ده‌شڵێت: پلەکانی گەرما بە نزیکەی یه‌ك تــــا سێ پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
له باره‌ی كه‌شوهه‌وای سبه‌ینێ سێشەممە 9ی نیسانی 2024، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "باران بارین بەردەوامى دەبێت بە بری بارین زیاتر دەبێت بەراورد بە ئەمرۆ بەجۆرێک لەکاتەکانی بەیانی لێزمە باران بروسکە و رەشەبا سەرەتا لەناوچەکانی بادینیان دەستپێدەکات پاشان تەواوی ناوچەکانی تر دەگرێتەوە.
سەبارەت بە بری دابارینی پێشبینی کراو بۆ24 کاتژمێر بۆ ناوچەکان بەم شێوەیە دەبێت: پارێزگای دهۆک بەگشتی 12 بۆ 18 ملیمه‌تر، ناوچە شاخاویەکان و ئیداری زاخۆ زیاتر دەبێت 24 بۆ 30 ملیمه‌تر دەبێت، سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری هه‌شت بۆ 12 ملیمه‌تر دەبێت وە ئیدارەی سۆران رێژەکە بۆ 12 بۆ 18 ملم دەبێت، سەنتەری شاری سلێمانی و دەوروبەری شه‌ش بۆ هه‌شت ملیمه‌تر و بۆ شاری هەڵەبجە یه‌ك بۆ چوار ملیمه‌تر و ئیدارەی گەرمیان شه‌ش بۆ هه‌شت ملیمه‌تر، ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی ئەم دەفەرە 12 بۆ 18 ملیمه‌تر پێشبینی دەکرێت.
باسی له‌وه‌شكردووه، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە نزیکەى 2-3 پلەى سیلیزى.
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:
هەولێر: 26
سلێمانی: 24
دهۆک: 22
زاخۆ: 23
هەڵەبجە: 23
کەرکوک: 29
سۆران: 20
حاجی ئۆمەران: 10
گەرمیان: 32
PM:02:34:08/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت