بەهۆی هەورە بروسکەوە پێشمەرگەیەک گیانیلەدەستدا
کاتی بەرێکردنی تەرمی پێشمەرگەکە
وێستگه‌نیوزـ
بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هەورە بروسکەوە پێشمەرگەیه‌كی لیوای 15 لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکەکەی گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری وێستگه‌نیوز لە هەولێر رایگەیاند، به‌ره به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 8ی نیسانی 2024، لە سنووری ناحیەی دیبەگە پێشمەرگەیەکی لیوای 15 بەهۆی هەورە بروسکەوە گیانی لەدەستدا.
باسی له‌وه‌شكرد: پێشمەرگەکە ناوی غەفور محەمەد-ە و دانیشتووی قەزای خەباتی سنووری پارێزگای هەولێرە، خێزاندارە و خاوەنی چوار منداڵە، سێ کور و کچێک.
AM:11:04:08/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 448
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت