هێمن ههورامی: ئێستاش پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە بە مەرجێک دووربێت لە دیزاینی پێشوەختە
وێستگه نیوزـ
هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ناوهرۆكی كۆبونهوهیهكی شاندێكی باڵای حزبهكهی لهگهڵ یۆنامی ئاشكراكرد و دەڵێت، ئێستاش پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە بە مەرجێک دوور بێت لە دیزاینی پێشوەختە، بهڵام دەبێت یۆنامی لەسەر خەت بێت بۆ چارەسەری کێشە تەکنیکییەکان و زامنکردنی پاکی و بێگەردی کۆی پرۆسەی هەڵبژاردن.
هێمن ههورامی لهلاپهڕهی تایبهتیی خۆی له تۆری كۆمهڵایهتیی فهیسبوك باسی لهوه كردوه كه کۆبوونەوهكه لەسەر پێشنیازی جەنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بووهو ئهمڕۆ یەکشەمە به بهشداریی ئامینا زیکری و جەعفەر ئیمینکی و بهرپرسانی دیكهی پارتی لەبەشی هەڵبژاردنی مەکتەبی سیاسی بهرێوهچووه كه تیایدا کۆلدیا کۆردۆن جێگری جەنین پلاسخارت بۆ کاروباری سیاسی و هەلبژاردنەکان و ئەندامێتی پسپۆرانی یۆنامی بۆ کاروباری هەڵبژاردن بهشدارییان كردوه.
بهوتهی هێمن ههورامی، كۆبوونهوهكه "گرنگ" بووهو بلاسخارت لە دوایین سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەل مهسعودر بارزانی و نێچێرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی پێشنیازی ئهوهی كردبوو شاندیکی پسپۆر و تەکنیکی یۆنامی بێنە هەولێر و لەگەل شاندێکی پارتی لەسەر راو و سەرنج و تیبینی و بۆچوونەکانی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان گفتوگۆ بکەن.
هێمن ههورامی دهڵێت: لەم دانیشتنەدا، شاندی یۆنامی جەختیان لەگرنگی و بایەخی بەڕێوەچوونی هەلبژاردنیکی جێ متمانەی هەمووان و بەشداری هەموان کردەوە و رایانگەیاند بە پەرۆشن بۆ ئاگادار بوون لە وردەکاری راو سەرنج و تیبینی و بۆچوونەکانی پارتی، "ئێمهش بۆمان روونکردنەوە کە یۆنامی شاهێدی ئەوەیە دوو ساڵ بوو پارتی داوای هەڵبژاردنی دەکرد و پابەند بوو بەئەنجامدانی و چوار جار سەرۆکی هەریم مەرسومی دەرکرد و هەندی لایەنی دیکە چۆن رێگر بوون و چۆن نەیاندەهێشت دانیشتنەکانی پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردنی رەشنوسی هەمواری یاسای هەلبژاردن بێت و چۆن هەر لە سەرەتاوە دژی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن بوون."
ههورامی باس لهوهشدكات كه بۆ شاندهكهی یۆنامیان روونکردوهتهوه کە "ئێستاش پارتی ئامادەی هەڵبژاردنە بە مەرجێک دوور بێت لە دیزاینی پێشوەختەو دەبێت یۆنامی لەسەر خەت بێت بۆ چارەسەری کێشە تەکنیکیەکان و زامنکردنی پاکی و بێگەردی کۆی پرۆسەکە و بە دوور بێت لەو ئامادەکارییە پێشوەختەی هەندێ لایەنی ناوخۆیی و دەرەکی بۆ دزینی کورسییەکانی پارتی و ئیرادەی دەنگدەران بەرنامەرێژییان بۆ کردوە."
PM:11:50:07/04/2024
ئهم بابهته 760
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت