واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 4 دیاریكرا
وێستگه نیوزـ
به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك كه له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه، بڕیارە لە 20ی ئه‌م مانگه، موچەی مانگی نیسان دابەش بکرێت.
كه‌ناڵی رووداو زانیاریی له وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وه‌رگرتوه‌و بڵاویكردوه‌ته‌وه كه لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی لەنێوان بەغدا و هەولێردا کراوه، بریاره لە 20 تا 22ی ئەم مانگە، موچەی مانگی نیسانی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
بۆ پله به‌رزكردنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانیش، وەزارەتی دارایی هەرێم، لیستێکی فەرمانبەرانی بۆ بەغدا ناردووە کە تایبەتە بە پلەبەرزکردنەوە و پلەبەرزکردنەوەی لە ساڵی 2015ەوە تا ئەمساڵ تێدایە.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌بێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوای ره‌وانه‌كردنی موچه له به‌غداوه دوانه‌كه‌وێت، حكومه‌تی هه‌رێم له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا موچه‌ی مانگی شوباتی دابه‌شكرد و له دوێنێشه‌وه ده‌ستی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازار كردوه‌و به‌پێی لیستی موچه، پرۆسه‌كه له ماوه‌ی 3 رۆژ و تا پێش جه‌ژنی ره‌مه‌زان ته‌واو ده‌بێت.
PM:08:37:07/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 5368
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت