نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ر دانێین
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ڕۆژی هەڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیان دیاریكردووە و تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییەك لەو بابەتەدا نییە، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "ده‌بێ له‌گه‌ڵ به‌غدا میكانیزمێك بۆ چاره‌سه‌ر دانێین".
له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ به‌غدا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/4/2024 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا، باسی له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌وه و دیداره‌كانی له به‌غدا كرد و رایگه‌یاند كه "له چوارچێوه‌ی سه‌ردانماندا بۆ به‌غدا كۆمه‌ڵێك كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ی هاوئاهه‌نگی و سه‌رۆك وه‌زیران و هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌بوو".
نێچیرڤان بارزانی وتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌مان به شێوه‌یه‌كی گشتی له چوارچێوه‌ی ئاینده‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا بووه و له‌م كۆبوونه‌وانه‌دا هه‌وڵم دا میكانزمێك دابنێین بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بین و هه‌ر سه‌ردان نه‌بن كه بێین و بگه‌ڕێینه‌وه، میكانزمێك دابنێین بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وام ئه‌و جۆره كۆبوونه‌وانه‌مان هه‌بێت له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستان و به‌غداوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی ئێستا هه‌یه هه‌موویان له مه‌جلسێكدا به میكانزمێك بتوانین له شوێنێكدا باسیان بكه‌ین و ڕێگه‌چاره‌یان بۆ بدۆزینه‌وه".
وتیشی: "وه‌ك ئاگادارن پرسی مووچه كه پرسێكی بنه‌ڕه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه له‌نێوان سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و سوودانی كراوه، ئه‌مه ده‌ستپێكێكی زۆر باشه و هیوادارین به‌رده‌وام بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "باسمان له پرسی نه‌وتیش كرد و بێگومان وه‌ك هه‌رێمی كوردستان پێمانوایه كه ده‌بێت ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت بكه‌ینه‌وه، چونكه ئه‌م پرسه زیانی گه‌وره‌ی به عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش گه‌یاندووه و تا ئێستا زیاتر له حه‌وت ملیار دۆلار زیان به بودجه‌ی عێراق كه‌وتووه".
روونیشیكرده‌وه كه "بێگومان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه باس كراوه، به‌ڵام ئه‌وه تیمی زیاتری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی ده‌وێ كه بێن بۆ به‌غدا و زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه بكه‌ین، هیوادارین بگه‌ینه ئه‌نجام”.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی دیكه‌دا سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له كاتی دیاریكراوی خۆیدا، نێچیرڤان بارزانی وتی: "وه‌ك به‌رپرسیارێتیی خۆم وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێم ڕۆژی هه‌ڵبژاردنمان دیاریكردووه و تا ئێستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌م بابه‌ته‌دا نییه".
سه‌رۆكی هه‌رێم جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "ئه‌مه پرسێكی سیاسییه و ده‌بێت هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و ده‌بێت به هه‌رحاڵ له ئه‌نجامدا به لێكگه‌یشتن له‌م بابه‌ته ده‌ربچین".
PM:04:16:07/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت