سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی: ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی تر مافیان هه‌بێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق داوایكرد نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له چاره‌سه‌كردنی رێگرییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان رۆڵ ببینێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی نیسانی 2024، دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌بود، سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی پێشوازی له جێنین پلاسخارت، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق كرد.
له دیداره‌كه‌دا بڕیاری ته‌وتین كردنی موچه‌ی خانه‌نشینان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم تاووتوێ كرا و سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدڕاڵی روونیكرده‌وه كه بڕیاره‌كه له‌سه‌ر سكاڵای فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ركراوه بۆ ئه‌وه بووه كه مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له مووچه بێبه‌ش نه‌كرێن، ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دابه‌شكردنی موچه هه‌بوزه له هه‌فته‌ی رابردوو له هه‌رێم.
دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د عه‌بود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردووه كه كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه هۆكار بووه بۆ دروستبونی كێشه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و بڕیاره‌كه‌ی دادگاش ئه‌م كێشه‌یه‌ی یه‌كلایی كردوه‌ته‌وه و رێگر بووه له‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه فه‌رمانبه‌ران له مووچه‌كانیان بێبه‌ش بكات.
سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی ده‌ڵێت: "ده‌بێت فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ته‌واوی پارێزگاكان مافیان هه‌بێت و مافه‌كانیشیان پارێزراو بێت".
روونیشیكرده‌وه كه "ده‌ستوری عێراق به پێی مادده‌ی (117) هه‌رێمی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی به فه‌رمی ناساندووه. به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ش مافی هه‌یه ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری به‌كاربهێنێت".
جه‌ختیشی له‌وه‌كرده‌وه كه "دادگای فیدراڵی له‌خۆیه‌وه كار له‌سه‌ر هیچ دۆسیه‌یه‌ك ناكات و كاره‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و سكاڵایانه‌یه كه دێنه به‌رده‌ستی و به‌پێی ده‌ستوریش دۆسیه‌كان یه‌كلایی ده‌كرێنه‌وه".
سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی داواشی كرد كه نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رۆڵی هه‌بێت له چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی دێنه به‌رده‌م پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان.
PM:03:51:07/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 932
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت