ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات... هیچ كام له باڵیۆزخانه‌كانی ئيسرائيل پارێزراو نین
ره‌حیم سه‌فه‌وی راوێژكاری سه‌ربازی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران
وێستگه‌نیوز-
راوێژكاری سه‌ربازی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌ره‌ی به‌رخۆدان ئاماده‌یه و له‌مه‌ودوا هه‌موو باڵیۆزخانه‌كانی "ئیسرائیل" پارێزراو نیین.
ئاژانسی هه‌واڵی "ته‌سنیم"ی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له زاری جه‌نه‌راڵ ره‌حیم سه‌فه‌وی راوێژكاری سه‌ربازی عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بڵاویكرده‌وه كه "میحوه‌ری موقاوه‌مه به رێبه‌رایه‌تی ئێران ئاینده‌ی ناوچه‌كه دیاری ده‌كات".
سه‌فه‌وی وتی: "تاوانه‌كانی غه‌ززه به پشتیوانی ئه‌مریكا و هه‌ندێك وڵاتی ڕۆژئاوا و بێده‌نگیه‌كی پڕ له خیانه‌ت و دووڕوویی هه‌ندێك وڵاتی عه‌ره‌بی و ئه‌وانی دیكه ئه‌نجام ده‌درێن".
وتیشی: "قه‌واره‌ی زایۆنی نه‌یتوانی دوو ئامانجی سه‌ره‌كی كه بریتی بوون له نه‌هێشتنی حه‌ماس و رزگاركردنی بارمته‌كان، به‌دیبهێنێت".
جه‌نه‌راڵ ره‌حیم سه‌فه‌وی ده‌ڵێت: "له‌مه‌ودوا هیچ كام له باڵیۆزخانه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی سه‌لامه‌ت نین. تا دوێنێ 28 باڵوێزخانه‌ی داخران. رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌واره‌ی دڕنده‌ی زایۆنی مافێكی یاسایی و ڕه‌وایه. ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی له قه‌واره‌ی زایۆنیستی ده‌كه‌ن، تادوێنێ تاوان و هێرشی زایۆنییه‌كانیان بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق ئیدانه نه‌كرد" .
باسی له‌وه‌شكرد كه "رێبه‌ری شۆڕش هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌شاندنی گورزێكی پڕ له ئازاری كرد كه ئیسڕائیل له كاره‌كه‌ی په‌شیمان بكاته‌وه. به‌ره‌ی موقاوه‌مه ئاماده‌یه. ده‌بێت چاوه‌ڕوان بین. ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوێسته‌كان له لایه‌ن ئێران و به‌ره‌ی موقاوه‌مه، ترس و دڵه‌ڕاوكێی لای زایۆنییه‌كان دروستكردووه".
سه‌فه‌وی راشیگه‌یاند كه "ده‌یان هه‌زار زایۆنی له شوێنی نیشته‌جێبوونه‌كان هه‌ڵهاتن و هێرشیان كرده سه‌ر دوكان و بازاڕه‌كان، ئه‌وان ترسنۆكترین مرۆڤن".
رۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق بۆردومان كرا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س گیانیان له ده‌ست دا كه له نێویاندا محه‌مه‌د ره‌زا زاهیدی فه‌رمانده له سوپای قودس كه لقی ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانه، هه‌بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی تۆڕی CBCNewsی ئه‌مریكی، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه كه ئیسرائیل و ئه‌مریكا دڵنیان له‌وه‌ی ئێران خۆی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له سوریا ئاماده ده‌كات، هه‌روه‌ها ره‌نگه یه‌كێك له باڵیۆزخانه‌كانی ئیسرائیل به مووشه‌كی كروز و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بكاته ئامانج.
ئه‌مریكا زانیاری هه‌واڵگری ده‌ست كه‌وتووه كه ئێران پلان بۆ هێرشێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی داده‌نێت كه پێده‌چێت پۆلێك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كی كروزی تیادا به‌كاربهێنرێت. به‌رپرسان ده‌ڵێن كات و ئامانجه‌كه‌ی نادیاره، به‌ڵام وه‌ڵامی چاوه‌ڕوانكراو بۆ هێرشه‌كه‌ی دیمه‌شق لێدانی دامه‌زراوه‌یه‌كی دیپلۆماسی ئیسرائیل ده‌بێت و پێده‌چێت هێرشه‌كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، واته پێش كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان ئه‌نجام بدرێت.
PM:03:25:07/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت