ته‌رمی دووه‌م خنكاوی لافاوه‌كه‌ی دهۆك دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی دهۆك دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی دووه‌م هاوڵاتی راگه‌یاند كه 17 رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی شاری دهۆك خنكا.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی نیسانی 2024 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی دهۆك له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند كه ته‌رمی دووه‌م هاوڵاتی كه له لافاوه به‌هێزه‌كه‌ی شاری دهۆك خنكا له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانییه‌وه دۆزرایه‌وه".
رۆژی 19ی مانگی ئازاری رابردوو شه‌پۆلێكی باران بارینی به‌خوڕ ته‌واوی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرته‌وه و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام بوو.
له ئه‌نجامی چڕی شه‌پۆلی باران بارینه‌كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان، به تایبه‌تی شاره‌كانی زاخۆ و دهۆك لافاو دروستبوو و به‌هۆیه‌وه سێ هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا، دوانیان خنكان و ئه‌وی دیكه‌یان دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی بارانه‌وه ته‌زووی كاره‌با به‌ر جه‌سته‌ی كه‌وت، گیانی له‌ده‌ست دا.
PM:02:42:07/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت