سه‌رچاوه ئه‌مریكییه‌كان: ره‌نگه ئێران به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و موشه‌ك هێرش بكاته سه‌ر باڵیۆزخانه‌یه‌كی ئیسرائیل
وێستگه نیوزـ
تۆڕی هه‌واڵی CBC News، له زاری به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كانه‌وه، بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌وان پێیانوایه ئێران به‌م نزیكانه و پێش كۆتایی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان، وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق ده‌داته‌وه.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، ئیسرائیل و ئه‌مریكا، له‌و بڕوایه‌دان ئێران خۆی بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه ئاماده‌كردووه و ره‌نگه یه‌كێك له باڵیۆزخانه‌كانی ئیسرائیل، له رێگه‌ی موشه‌كی كرۆز یان فرۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، بكاته ئامانج.
ئه‌مریكا هه‌ندێك زانیاری هه‌واڵگری ده‌ستكه‌وتووه، ناوه‌رۆكی زانیارییه‌كان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو ئێران، پلانی هێرشێكی تۆڵه‌كردنه‌وه داده‌نێت كه موشه‌كی كرۆز و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵین كات و ئامانجی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی ئێران نازانن و دیار نییه. به‌ڵام وه‌ڵامه پێشبینیكراوه‌كه‌ی ئێران، لێدانی دامه‌زراوه دیبلۆماسییه‌كانی ئیسرائیل ده‌بێت و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش له ئارادایه، هێرشه‌كه له نزیكترین كاتدا رووبدات، واته پێش ته‌واوبوونی مانگی ره‌مه‌زان.
هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنه دیار نییه كه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان و موشه‌كه‌كانی لێوه ئاراسته ده‌كرێت، واته ئایا له عێراقه‌وه‌یه یان سوریا یا له خاكی ئێران خۆیه‌وه بێت.
رۆژی هه‌ینی له تاران، پرسه‌یه‌كی گشتی بۆ حه‌وت ئه‌ندامه‌كه‌ی سوپای پاسدارانی ئێران كه له بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دیمه‌شق كوژران، رێكخرا.
له پرسه‌كه‌دا جه‌نه‌ڕاڵ حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران، هۆشداریدا به‌وه‌ی ئیسرائیل "ناتوانێت خۆی له سزا رزگار بكات"، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی یان كه‌ی ئێران وه‌ڵام ده‌داته‌وه، نه‌خسته‌ڕوو.
ئه‌مریكا له هه‌وڵه‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌كردنه‌وه‌كه‌ی ئێران، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا نه‌گرێته‌وه، به‌رپرسانی ئیداره‌ی جۆ بایدن، جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه، ئه‌مریكا پێشتر له هێرشه‌كه ئاگادار نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه، جۆن كێربی رێكخه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا، رایگه‌یاند رۆژی پێنج شه‌ممه بایدن له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ بنامین ناتانیاهۆ، گفتوگۆیان له‌هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل كردووه.
كیربی رۆژی هه‌ینی به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه: "هه‌ر دوو سه‌رۆك، گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه كردووه كه قابیلی جێبه‌جێكردنه و ئێران به نیازه دژ به ئه‌منی ئیسرائیل، ئه‌نجامیبدات. بایدن بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی روونكردووه‌ته‌وه، ده‌توانێت به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و ئاشكرا، پشت به كۆمه‌ك و یارمه‌تییه‌كانی ئه‌مریكا ببه‌ستێت، له به‌رگریكردنی له ئیسرائیل دژ به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئیران".
ئیسرائیلییه‌كان به ئاشكرا رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌وان تۆڵه له هه‌ر لێدانێكی ئێران ده‌كه‌نه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه هێرشی ئێران بۆ سه‌ر ده‌زگا دیبلۆماسییه‌كانی ئیسرائیل، هه‌نگاوێكه ره‌نگه ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی هه‌رێمی.
PM:11:47:06/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت