میدیا عێراقییه‌كان: نێچیرڤان بارزانی داوا له ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌كات بافڵ تاڵه‌بانی رازی بكات هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم دوابخرێت
وێستگه نیوزـ
ئه‌مشه‌و شه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانیی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت، كه لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی حكومه‌تی ئێستای عێراق له‌خۆده‌گرێت، به ئاماده‌بونی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم و بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌ركرده شیعه‌كانی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه ده‌ستیپێكرد.
سایتی
به‌غداد ئه‌لیه‌وم له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یوستوه ناوی بڵاوبكرێته‌وه، ئاشكرایكردوه كه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌نیازه له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا داوا له سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی-لایه‌نه شیعه‌كان- ده‌كات پێشنیاز بۆ بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان بكه‌ن رازی بن به‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ 4 مانگی دیكه دوابخه‌ن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، سه‌رۆكی هه‌رێم داوا ده‌كات كه له‌بری مانگی حوزه‌یران، هه‌ڵبژاردنه‌كه بخرێته مانگی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رووبدات ئه‌وكاته پارتی دیموكراتی كوردستان به مه‌رجه‌كانی ئێستای هه‌ڵبژاردن رازی ده‌بێت و به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا ده‌كات به‌و جۆره‌ی كه ئێستا هه‌یه.
بریاریشه له كۆبونه‌وه‌كه‌دا سه‌ردانه‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئه‌مریكا و پرسی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وی هه‌رێم و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی سودانی و پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و بریاره‌كانی دادگای فیدڕالی تاوتوێ بكرێت.
PM:11:20:06/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1084
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت