به‌هۆی هه‌ره‌شه‌ی سه‌ر مزگه‌وته‌كان نه‌رویج هێزه‌كانی پۆلیس چه‌كدار ده‌كات
وێستگه نیوزـفرانس پرێس
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌رویج بریاریدا هێزه‌كانی پۆلیس تا كاتێكی نادیار چه‌ك هه‌ڵگرن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌ره‌شانه‌ی له ره‌وه‌ندی موسڵمان له‌و وڵاته ده‌كرێت.
رۆن هانسن، وته‌بێژی پۆلیسی نه‌رویج به ئاژانسی فرانس پرێس-ی وتوه: هه‌فته‌ی داهاتوو كه هاوكاتی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه، گومانی ئه‌وه هه‌یه هه‌ره‌شه له‌سه‌ر موسڵمانان و مزگه‌وته‌كان دروست ببێت.
له وڵاتانی ئیسكه‌نده‌نافی، كه نه‌رویج یه‌كێكه له‌و وڵاتانه، پۆلیس چه‌ك هه‌ڵناگرێت و جگه‌له باری نائاسایی و جیاوا، رێگه‌نادرێت پۆلیس چه‌كدار بێت.
به‌ڵام بۆ ئه‌م هه‌ره‌شه‌یه كه له ئاستێكی مامناوه‌ندایه، فه‌رمانده‌یی پۆلیسی نه‌رویج بریاریداوه له‌ماوه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان و بۆنه ئایینییه‌كانی موسڵماناندا پۆلیس چه‌كدار بكرێت.
PM:10:21:06/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 840
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت