مالیكی هۆشداری له هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانیی سێیه‌م و تێوه‌گلانی عێراق ده‌دات
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا هۆشداری له‌روودانی شه‌ڕێكی فراوان و هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جهیانیی سێیه‌م ده‌دات.
له رێوڕه‌سمی ساڵانه‌ی رۆژی شه‌هیدانی كوردی فه‌یلی له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو نوری مالیكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ترس هه‌یه بازنه‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و حه‌ماس له غه‌ززه درێژه بكێشێت و به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی سێیه‌م په‌لبهاوێت، له‌م شه‌ڕه‌شدا عێراقیش سەلامەت نابێت.
مالیكی ده‌ڵێت: ناوچەکە و جیهان جووڵەی زۆر مەترسیدار بەخۆیەوە دەبینێت و رەنگە ئێمە لە لێواری شەڕێک نزیک ببینەوە کە بۆ هەمیشە بەردەوام نەبێت و رەنگە شەڕەکە فراوانتر بێت و بگاتە شەڕێکی نوێ، له‌م شه‌ڕه‌شدا عێراق دوورنییه تێوه‌بگلێت.
ئه‌وه‌ش له‌كاتیكدایه كه رۆژی 7ی ئۆکتۆبەری 2023، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند ڕۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیر کرد کە تا ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازاد کراون و به‌رپرسانی ناوچه‌كه هۆشداری فراوانبوونی شه‌ڕه‌كه ده‌كه‌ن.
له به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل هێرشیكرده‌وه سه‌ر چه‌كدارانی حه‌ماس له كه‌رتی غه‌ززه و تائێستا 34 هه‌زار فه‌له‌ستینیی كوشتوه‌و هه‌زارانی دیكه‌ش بریندارن و ئه‌وانه‌ش كه نه‌كوژراون له بێ نانی و بێ ئاوی و دۆخێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین.
PM:05:32:06/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1664
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت