سزای له سێداره‌دان بۆ تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ركرا كه له عێراق بازرگانیی به مادده‌ی هۆشبه‌ر كردوه
وێستگه نیوزـ
ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له عێراق، بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له بابل ده‌ركرد.
ده‌زگای ئاسایشی نیشتیمانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت: "له چوارچێوه‌ی زنجیره‌یه‌ك ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت و لێدانی كه‌مه‌رشكێن كه له لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی نیستیمانییه‌وه دژ به تۆڕه‌كانی بازرگانیكردن به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه ئه‌نجامدرا و به پشتبه‌شتن به زانیارییه ئه‌منییه دروسته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای بابل، توانی تۆڕێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناوببات كه كاریان بۆ هێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كرد بۆ ناوه‌وه‌ی وڵات".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه "تۆڕەكه 3 بازرگانی له‌خۆگرتووه، یه‌كێكیان بازرگانێكی بیانی بووه و به به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕپێكراوه‌وه ده‌ستگیر كراون".
هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات "سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی لێكۆڵینه‌وه ته‌واوبووه و ره‌وانه‌ی لایه‌نی دادوه‌ری كراوه. ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به پشتبه‌ستن به ماده‌ی 27 له یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌رییه عه‌قڵییه‌كان، ژماره 50 ی ساڵی 2017، بریاری سزای له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركردوون، به‌و پێیه‌ی پێشتریش كاری له‌و جۆره‌یان ئه‌نجامداوه و بازرگانیان به مادده هۆشبه‌ره‌كانه‌وه كردووه و به‌قاچاخ هێناویانه‌ته ناوه‌وه‌ی وڵات و بڵاویانكردووه‌ته‌وه.
PM:04:10:06/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 752
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت