سروه عه‌بدولواحید: عێراق رازیبوو له رێی بانكی TBI راسته‌وخۆ موچه‌ی موچه‌خۆران بدرێت
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه عێراق رازیبوو له رێی بانكی TBI راسته‌وخۆ موچه‌ی موچه‌خۆران بدرێت و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقیش رێككه‌وت.
سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له په‌رله‌مانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "هه‌ر ئێستا حكومه‌تی عێراق رازیبوو به پرۆژه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه له رێی بانكی TBI راسته‌وخۆ موچه‌ی موچه‌خۆران بدرێت".
ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كاربه‌رێكه‌ری هه‌رێمیش رێكه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مان خاڵ و ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه‌ی نه‌وه‌ی نوێ كه 119 واژۆی بۆ كۆكرابوه‌وه و درابوو به سودانی و ئیستا خۆشبه‌ختانه سه‌ری گرت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ باس له‌وه ده‌كات كه "له‌مه‌ولا هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك باوه‌ڕی به (هه‌ژماری من) نییه ئه‌وا ده‌توانیت له بانكی TBI هه‌ژماری بانكی بۆ خۆی بكاته‌وه و له‌وێوه راسته‌وخۆ موچه وه‌رده‌گرێت".
راشیگه‌یاندووه كه "جگه له موچه، له‌مه‌ودوا موچه‌خۆرانی هه‌رێم سودمه‌ند ده‌بن له هه‌ر قه‌رز و سلفه‌یه‌ك كه ئه‌و بانكه له عێرق ده‌یداته به‌شداربووانی".
PM:03:30:06/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت