پارتی له‌سه‌ر كێشه‌ی دوو براكه یه‌كلا بووه‌وه
وێستگه‌نیوز- هه‌ڵه‌بجه
وه‌ك یه‌كلابونه‌وه‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر كێشه‌ی سه‌رۆكی پارتی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان و براكه‌ی ئه‌مرۆ پارتی دیموكراتی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌و هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به‌سه‌رۆك وه‌فدێكی نارده گوڵه‌خانه.
سه‌رچاویه‌كی به‌رپرس له حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان به‌وێستگه نیوزی ڕاگه‌یاند ئه‌مرۆ وه‌فدێكی پارتی به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمودی كرد‌و پیرۆزبایی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان لێ‌كرد.
سه‌رچاوه‌كه وتیشی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌فده‌كه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاری هه‌رسین به‌رپرسی لقی چوار ناردبوو بۆ گوڵه خانه‌و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه پارتی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود درێژه پێده‌ده‌ن و به‌سه‌رۆكێكی شه‌رعی حزبه‌كه‌ی ده‌زانن.
به‌رامبه‌ر ئه‌مه ئاری هه‌رسین به‌رپرسی لقی چواری پارتی له‌لێدوانێكیدا بۆ وێستگه نیوز ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند كه ئه‌و به‌نوێنه‌رایه‌تی "سه‌رۆك بارزانی" نه‌رۆشتووه، هه‌روه‌ها وتی "ئه‌گه‌ر پارتی خۆی یه‌كلابكاته‌وه له‌سه‌ر كێشه‌یه‌ك ئه‌وا به‌ڕه‌سمی خۆی یه‌كلا ده‌كاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و زانیارییانه ڕه‌تده‌كه‌مه‌وه".
ئاری هه‌سین وتیشی "سه‌ردانه‌كه‌ی من بۆ لای كاكه حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود سه‌ردانێكی دۆستانه بووه، نوقته سه‌ری دێڕ ".
ڕۆژی پێنجه‌ممه‌ی ڕابردوو پارتی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان كۆنگره‌ی ساز دا و له كۆنگره‌كه‌دا جارێكی تر محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود به سه‌رۆكی ئه‌و پارته هه‌ڵبژێدرایه‌وه و له ڕۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌كه‌دا شه‌ڕ و گرژیی له گوڵه‌خانه دروست بووه كه به‌و هۆیه‌وه كوژراوێك و چه‌ند بریندارێكی لێ كه‌وته‌وه.
په‌یامنێری وێستگه‌نیوز شاری هه‌ڵه‌بجه له‌گوڵه خانه له‌كاتی سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی پارتی ئاماده‌بوو، به‌ڵام پاسه‌وانانی گوڵه‌خانه نه‌یانهێشت لێدوان له ئاری هه‌رسین وه‌ربگرێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه 4/4/2024 له‌هه‌ل و مه‌رجێكی نائاسایدا له‌گوڵه‌خانه كۆنگره‌ی حزبی سۆسیال دیموكراتی كوردستان به‌رێوه‌چوو محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود به سه‌رۆكی حزبه‌كه هه‌ڵبژێردرایه‌وه. دواتر گرژی و ئاڵۆزی له گوندی گوڵه‌خانه‌ی بناری سورێن دروست بوو كه‌سێك كوژرا.
میدیاكانی پارتی له‌سه‌ر ئه‌م سه‌ردانه‌ی ئاری هه‌رسین چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردووه كه
شانده‌كه‌ی پارتی وێڕای دەربڕینی نیگەرانییان بۆ بارودۆخەکە، جەختیان کردەوە کە پێگەو ڕۆڵی محەمەدی حاجی مەحموود دیاره و هیوایان خواستووه كه كێشه‌كان به دیالۆك چاره‌سه‌ر بكرێن.
PM:02:21:06/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 9660
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت