نێچیرڤان بارزانیش ده‌چێته‌ به‌غدا


وێستگه‌ نیوزـ

بۆ به‌شداریكردن لە کۆبوونەوەیەکی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، پێكهێنه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی ئێستای عێراق، بڕیارە سبەینێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات.

بڕیارە ئێوارەی سبەینێ شه‌ممه‌ هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆببێتەوە و تاوتوێی دۆخی عێراق و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا بکات، كه‌ناڵی رووداویش بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

پێشتریش میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكردبوه‌وه‌ كه‌ سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 6ی نیسانی 2024، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی سەردانی بەغدا ده‌كات و مه‌به‌ستێكی سه‌ردانه‌كه‌ی "سوپاسکردنی سەرۆک وەزیران و لایەنە سیاسییەکانی پێکهێنەری حکومەتی عیراق کە بەدەنگ داواکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هاتن و هەماهەنگ بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم مووچەخۆرانی هەرێم."

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ شه‌وی شه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم لیستی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 3ی بڵاوكرده‌وه‌ و بریاره‌ به‌پێی لیسته‌كه‌، پرۆسه‌ی دابه‌شكردن به‌ 3 رۆژ كۆتایی بێت و تا پێش جه‌ژن سه‌رجه‌م موچه‌خۆرانی  هه‌رێم موچه‌كانیان وه‌ربگرن.


PM:11:23:05/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت