بومهلهرزهیهك دوو ولایهتی ئهمریكای ههژاند
وێستگه نیوزـ
ئاژانسی جیۆلۆجی ئەمریکا ئاماژهی به روودانی بومهلهرزه له وڵاتهكهیدا كرد و دهڵێت: بوومەلەرزەکە زیاتر لە هەردوو ولایەتی نیویۆرک و نیوجێرسی هەستی پێکراوە.
ئەمڕۆ هەینی ٥ نیسانی ٢٠٢٤، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٨ پلەی ڕێختەر باکوری خۆرهەڵاتی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای گرتەوە و، بەپێی ئاژانسی جیۆلۆجی ئەمریکا، چەقی بوومەلەرزەکە ٧٢ کیلۆمەتر لە شاری نیویۆرکوە دوور بووە و زیاتر لە باڵەخانە بەرزەکانەوە هەستی پێکراوە.
بەرپرسانی وڵاتەکە ڕایانگەیاندووە، کەتا ئێستا هیچ زانیاریەکیان لەبارەی زیانی گیانی و مادی بوومەلەرزەکەوە پێنەگەشتووە، هەرچەندە بوومەلەرزەکە بەهێز نەبووە بەڵام چاوەڕوان دەکرێت پاشەلەرزەی بوومەلەرزەکە لە شارەکانی نیوجێرسی و نیویۆرک ڕووبدەن، هەربۆیە تیمەکانی فریاگوزاری خراونەتە ئامادەباشییەوە، تا ئامادەبن بۆ هەر ڕووداوێکی نەخوازراو.
ئەم بوومەلەرزەیەی ئەمڕۆی نیویۆرک بەدرێژایی مێژووی ١٤٠ ساڵ، بەهێزترین بوومەلەرزەی شارەکە بووە.
PM:09:35:05/04/2024
ئهم بابهته 856
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت