له هه‌ر كاتژمێرێكدا 4 منداڵی فه‌له‌ستینی ده‌كوژرێن
وێستگه نیوزـ
رۆژی منداڵانی فه‌له‌ستین كه ده‌كه‌وێته 5 نیسانی هه‌مو ساڵێكه‌وه، له‌م ساڵدا به هۆی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، به بارودۆخێكی سه‌ختدا تێده‌په‌رێت، به تایبه‌ت منداڵانی غه‌ززه و كه‌ناری خۆرئاوا.
به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌نته‌ری ئاماری فه‌له‌ستین، سه‌باره‌ت به ئێش و ئازار و نه‌هامه‌تییه‌كانی منداڵانی فه‌له‌ستین، ورده‌كاری زۆری خستووه‌ته‌ڕوو، به ژماره ئاشكرای كردووه ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌ززه، له هه‌ر كاتژمێرێكدا نزیكه‌ی 4 منداڵ ده‌كوژێت و له هه‌ر كاتژمێرێكدا زیاد له 43 منداڵ به‌بێ دایك و باوك یان به بێ كه‌سوكار ده‌ژین.
ژماره‌ی منداڵانی فه‌له‌ستین، به زیاد له دوو ملیۆن منداڵ مه‌زه‌نده ده‌كرێت و نزیكه‌ی له سه‌دا 43ی كۆی دانیشتوانی وڵاته‌كه پێكده‌هێنن، له سه‌دا 41ی ئه‌و منداڵانه له كه‌رنای خۆرئاوا ده‌ژن و له سه‌دا 47یان له كه‌رتی غه‌ززه ژیان به‌سه‌رده‌بن.
ژماره‌ی منداڵه كوژراو و به‌دیلگیراوه‌كان
راپۆرته‌كه‌ی سه‌نته‌ری ئاماری فه‌له‌ستین كه رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 4ی نیسانی 2024 بڵاوكراوه‌ته‌وه، به ژماره ورده‌كاری منداڵه كوژراوه‌كانی كه‌رتی عه‌ززه و به‌دیلگیراوه‌كانی نێو زیندانه‌كانی ئیسرائیل ده‌خاته‌ڕوو:
*زیاد له 14 هه‌زار منداڵ كوژراوه كه له سه‌دا 44ی كۆی ژماره‌ی كوژراوانی كه‌رتی عه‌ززه پێكده‌هێنێت.
*له سه‌دا 70 ئه‌و كه‌سانه پێكده‌هێنن كه له كه‌رتی غه‌ززه بێ سه‌رو شوێنن و ژماره‌یان نزیكه‌ی 7 هه‌زار كه‌سه و به‌شی هه‌ره زۆریان ژن و منداڵن.
*له به‌رواری 7ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوه‌وه، 117 منداڵ له كه‌ناری خۆرئاوا كوژراون.
*له سه‌ره‌تای شه‌ڕه‌كه‌وه، له كه‌رتی خۆرئاوا 724 منداڵ برینداربوون و 710 منداڵ له ئاواره‌بوون.
*1000 منداڵ له كه‌رتی خۆرئاوا ده‌ستگیركراون، له‌وانه 500 منداڵیان دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستگیركراون، له‌و ژماره‌یه 318 منداڵیان له شاری قودس ده‌ژیان.
*204 منداڵ له زیندانه‌كانی ئیسرائیلدان، له‌وانه 11 منداڵیان حوكمدراون و زیندانیكراون، 158 منداڵیان ده‌ستبه‌سه‌رن و 35 منداڵی دیكه‌یان له سه‌روبه‌ندی زیندانیكردندان.
راپۆرته‌كه له‌سه‌ر زاری رێكخراوی یونسێف كه سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه، بڵاویكردووه‌ته‌وه له رۆژی 7ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2023وه، نزیكه‌ی 17 هه‌زار منداڵ له غه‌ززه، دایك و باوكیان یان یه‌كێكیان له ده‌ستداوه. جگه له‌وه ئاماژه‌ی به‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌ش كردووه:
*28 منداڵ له نه‌خۆشخانه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه، به‌هۆی به‌دخۆراكییه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
*رێژه‌ی به‌دخۆراكی تووند له نێوان منداڵانی باكوری غه‌ززه و شاری ره‌فه‌ح، دوو هێنده زیادیكردووه، له سه‌دا 16 وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ سه‌دا 31، بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن خوار دوو ساڵ له باكوری غه‌ززه. هه‌روه‌ها رێژه‌ی به‌دخۆراكی تووند بۆ منداڵانی ته‌مه‌ن خوار دوو ساڵ له شاری ره‌فه‌ح، له سه‌دا 13وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ له سه‌دا 25.
*رێژه‌ی لاوازبوونی تووند له نێوان منداڵانی كه‌مپه‌كان و سه‌نته‌ره‌كانی ته‌ندروستی، له سه‌دا 3وه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ له سه‌دا 4.5 له باكوری غه‌ززه.
*له كاتی ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، 20 هه‌زار منداڵ له‌دایكبوون.
*نزیكه‌ی 60 هه‌زار ژنی دوو گیان، به رێژه‌ی 180 حاڵه‌تی منداڵبوونی رۆژانه، روبه‌ڕووی ئاله‌نگاری زۆر بوونه‌ته‌وه و به‌ده‌ست به‌دخۆراكییه‌كی كوشنده و وشكبوونه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن.
PM:09:09:05/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت