وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی موچه‌ی مانگی ئازاری بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی خشته‌كه موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له‌ماوه‌ی 3 رۆژدا و له سبه‌ینێ شه‌ممه تا رۆژی دووشه‌ممه دابه‌ش ده‌كرێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ئه‌مشه‌و هه‌ینی بڵاویكرده‌وه‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی هه‌رێمی كوردستان خشتەی دابەشکردنی موچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی خشته‌كه، ڕۆژی شەممە ٢٠٢٤/٤/٦ دەست بەدابەشکردنی مووچە دەکرێت و تا پێش جەژنی ڕەمەزان مووچەی سەرجەم مووچەخۆران دابەش دەکرێت و رۆژی دووشه‌ممه پرۆسه‌ی دابه‌شكردن كۆتایی دێت.
له تێبینییه‌كیشدا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ڵێت: ئەم خشتەیە بەپێی کاتی هاتنی تەمویلی وەزارەتی دارایی عێراق دانراوە، لەکاتی دروستبونی هەر گۆڕانکاریەک لە هاتنی تەمویلەکە گۆڕانکاری لە خشتەکەشدا دەکرێت.
PM:07:42:05/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2880
جار خوێنراوه‌ته‌وه