میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی: بافڵ تاڵه‌بانی ده‌چێته‌وه‌ به‌غدا


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیارە سبەینێ شه‌ممه‌، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان بچێته‌ به‌غدا و وه‌ك میدیای فه‌رمیی ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت، مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ پرسی مووچه‌ و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌.

میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكره‌وه‌: سبه‌ینێ شه‌ممه‌ 6ی نیسانی 2024، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی سەردانی بەغدا ده‌كات و له‌وێ چەندین کۆبوونەوەو دیداری سیاسی دەبێت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ "مافەکانی گەلی کورد و مووچەخۆران و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا."

میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌ سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ بەغدا لەچوارچێوەی هەوڵە به‌رده‌وامه‌کانی سه‌رۆكی یه‌كێتییدایه‌ بۆ زامنکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم و پاراستنی مافەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

به‌پێی میدیای یه‌كێتی، مه‌به‌ستێكی دیكه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی "سوپاسکردنی سەرۆک وەزیران و لایەنە سیاسییەکانی پێکهێنەری حکومەتی عیراق کە بەدەنگ داواکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە هاتن و هەماهەنگ بوون بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم مووچەخۆرانی هەرێم."


PM:05:58:05/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 1400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت