نه‌رویج سه‌لوان مۆمیكا كه قورئانی سوتاندبوو ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات و ره‌وانه‌ی سویدی ده‌كاته‌وه
وێستگه نیوزـ
په‌نابه‌ری عێراقی له وڵاتی سوید سه‌لوان مۆمیكا كه ساڵی پار به‌هۆی سوتاندنی قورئانه‌وه، شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه، له وڵاتی نه‌رویج ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێت و له رێگه‌ی فرمانێكی دادگاوه، بڕیاره "له نزیكترین كاتدا" ره‌وانه‌ی سوید بكرێته‌وه.
رۆژی 28 ئازار، پۆلیسی نه‌رویج سه‌لوان مۆمیكا ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كات كه هاوڵاتییه‌كی عێراقییه و له هاوینی ساڵی 2023 له وڵاتی سوید، چه‌ند جارێك قورئانی سووتاند. سه‌لوان له كۆتاییه‌كانی مانگی رابردوو، دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی له سوید، په‌نا ده‌باته به‌ر نه‌رویج.
نه‌رویج به گوێره‌ی رێكه‌وتننامه‌ی دبلن ده‌رباره‌ی كاروباری په‌نابه‌ران، به‌نیازه له نزیكترین كاتدا و به پێی بڕیاری دادگای ئۆسلۆ، ره‌وانه‌ی سویدی بكاته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه دادگا ده‌ڵێت: "هه‌ر كه رێكاره فه‌رمی و كرده‌ییه‌كان ته‌واو بوون، ده‌ستبه‌جێ پرۆسه‌ی ره‌وانه‌كردنه‌وه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات".
له كاتی سوتاندنی قورئانه‌كه، له چه‌ندین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی، ناڕه‌زایی و ئیدانه‌كردنێكی زۆری لێكه‌وته‌وه، له‌عێراق خۆپیشانده‌ران له مانگی ته‌موز، دوو جار هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سوید له به‌غداد. له جاری دووه‌مدا باڵیۆزخانه‌كه سووتێنرا.
حكومه‌تی سوید سوتاندنی قورئانه‌كه‌ی ئیدانه‌كرد، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پێداگری كرد له‌سه‌ر یاساكانی په‌یوه‌ست به ئازادی كۆبوونه‌وه و گوزارشتكردن له‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌ی.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌م، ده‌زگای كۆچی سوید، مۆڵه‌تی سه‌لوان مۆمیكای هه‌ڵوه‌شانده‌وه و رایگه‌یاند سه‌لوان، له سه‌روبه‌ندی داواكردنی په‌نابه‌ری، زانیاری ناڕاستی پێداون. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانرا بیگه‌ڕێننه‌وه بۆعێراق، مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی كاتی پێدرا.
مانگێك پێش ئه‌و به‌رواره، به‌هۆی سوتاندنی قورئانه‌كه‌وه، عێراق داوای له سوید كرد سه‌لوان-ی راده‌ست بكه‌نه‌وه. سه‌لوان له سه‌روبه‌ندی رۆشتنی بۆ نه‌رویج، به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاند: "سوید له‌و كاته‌وه‌ی بڕیاری ده‌ركردنی بۆ ده‌ركردووم و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌م لێده‌كات راده‌ستی عێراقم بكاته‌وه، بۆ من بووه‌ته شوێنێكی مه‌ترسیدار".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئازادی بیروڕا و پارێزگاریكردن له‌مافه‌كانی مرۆڤ، له وڵاته ئه‌سكه‌نده‌نافییه‌كه "درۆیه‌كی گه‌وره‌یه".
PM:05:42:05/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت