بۆ یه‌كه‌م جار... بایدن داوای ده‌ستبه‌جێ راگرتنی شه‌ڕ له ناتانیاهۆ ده‌كات
بایدن ڕۆژی پێنجشه‌ممه په‌یوه‌ندی به نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیله‌وه كرد
وێستگه‌نیوز-
كۆشكی سپی رایگه‌یاند كه بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كردووه ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ له كه‌رتی غه‌ززه رابگرێت و ئاگربه‌ست رابگه‌یه‌نێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆشكی سپی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی قسه‌كردنیاندا به بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی وتووه كه "ئاگربه‌ستێكی خێرا پێویسته بۆ سه‌قامگیری و باشتركردنی دۆخی مرۆیی و پاراستنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی بێ‌تاوان" له غه‌ززه.
ئه‌مه یه‌كه‌مجاره كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ماوه‌ی شه‌ش مانگی شه‌ڕدا به ڕوونی داوای ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ له غه‌ززه ده‌كات.
پێگه‌ی ئاكسیۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی ئاگربه‌ستی به‌ته‌واوی به ڕێككه‌وتنی بارمته‌گرتنه‌وه نه‌به‌ستووه‌ته‌وه - وه‌ك ئه‌وه‌ی بایدن له ڕابردوودا حه‌زی لێبووه - به‌ڵام جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوای له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كردووه كه دانوستانكاره‌كانی بتوانن به‌بێ دواكه‌وتن ڕێككه‌وتنێك ئه‌نجامبده‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمته‌كان بۆ ماڵه‌كانیان.
له ئێستادا بایدن له‌ژێر فشاری زیاتری ئه‌ندامانی پارته‌كه‌یدایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی بۆ ئاگربه‌ست و دڵنیابوون له‌وه‌ی ئیسرائیل زیاتر كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی رێگه به هاوكارییه‌كانی غه‌ززه بدات، به‌كاربهێنێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌و په‌یوه‌ندییه ڕایگه‌یاندووه كه "گرژ و توند" بووه و زیاتر له 30 خوله‌كی خایاندووه.
PM:11:56:04/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت