سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران پێشهاته‌كانی بارودۆخی وڵاتيان تاووتوێ كرد
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشهاته‌كانی بارودۆخی وڵات و چه‌ند پرسێكیان تاووتوێ كرد و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت كرایه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆمار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران كۆبۆوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4-4-2024 به‌ڕێوه‌چوو، پێشهاته‌كانی بارودۆخی وڵات تاووتوێكران و چه‌ند بابه‌تێك خرانه‌به‌ر باس و گفتوگۆ، كه په‌یوه‌ندییان به ره‌وشی ئابووری و ئه‌منیی هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه و پاڵنه‌رن بۆ به‌ده‌ستهێنانی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌مه‌لایه‌نه".
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پاڵپشتیكردنی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت كرایه‌وه له جێبه‌جێكردنی كاره له‌پێشینه‌كانی و تێڕوانینی بۆ ئاینده، كه یارمه‌تیده‌ره بۆ پته‌وكردنی سه‌قامگیری و باشتركردنی خزمه‌تگوزاری و بژێوی هاووڵاتیان".
PM:11:36:04/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت