مامۆستایانی ناڕازی داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاكانی مامۆستایان و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی سلێمانی داواكارن ئه‌و بڕیارانه‌ی بۆ سزادانی مامۆستایان له كاتی بایكۆتدا ده‌ركراوه، هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه "پرسی سزادانی مامۆستایان به ساڵی داهاتوو ناسپێرین".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4ی نیسانی 2024، مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا باس له‌وه ده‌كه‌ن كه "له‌سه‌روبه‌ندی ناڕه‌زایی و بایكۆتی ڕه‌وای مامۆستایان‌دا به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده به فه‌رمانی حیزبیانه ده‌ستیانبرد بۆ سزادانی مامۆستایان و ژماره‌یه‌كی زۆر مامۆستای به‌هه‌ڵوێست له‌سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان سزادران".
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی سلێمانی ده‌ڵێن: "له ڕابردوودا هه‌وڵماندا بۆ سڕینه‌وه‌ی سزاكان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا وێڕای هه‌ندێك به‌ڵێنی زاره‌كی، هێشتا فه‌رمانه‌كانی سزادانی به‌كۆمه‌ڵ له شوێنی خۆیان ماون".
ده‌شڵێن: "هیوادارین به‌رپرسانی په‌روه‌رده ته‌نها یه‌ك جار به ئه‌ركی په‌روه‌رده‌ییانه‌ی خۆیان هه‌ستن و ته‌واوی فه‌رمانه‌كان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه".
ئاشكراشیانكردووه كه "ته‌نها له هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی زیاتر له 3000 سێ هه‌زار مامۆستا سزادراون، وێڕای گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ كه ڕوویه‌كی دیكتاتۆریانه‌ی په‌روه‌رده‌ی نیشانداین".
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی راشیانگه‌یاندووه كه هیوادارین تا 25/4/2024 بڕیار له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاكان بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بین فشاره‌كانمان ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه".
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه:
روونكردنه‌وه‌یه‌كی پێویست
هاوڵاتیانی سته‌م لێكراو
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی خاوه‌ن هه‌ڵوێست
له‌سه‌روبه‌ندی ناڕه‌زایی و بایكۆتی ڕه‌وای مامۆستایان‌دا به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانی په‌روه‌رده له بری ئه‌وه‌ی له خه‌می مامۆستایاندابن و پشتیوانیمان بكه‌ن، به پێچه‌وانه‌وه به فه‌رمانی حیزبیانه ده‌ستیانبرد بۆ سزادانی مامۆستایان و ژماره‌یه‌كی زۆر مامۆستای به‌هه‌ڵوێست له‌سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كان سزادران و نایاساییانه و نا په‌روه‌رده‌ییانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرا.
له ڕابردوودا له رێگه‌ی تیمی پارێزه‌رانی خۆبه‌خش و دیداره جیاوازه‌كانه‌وه هه‌وڵماندا بۆ سڕینه‌وه‌ی سزاكان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستاكه وێڕای هه‌ندێك به‌ڵێنی زاره‌كی به‌ڵام هێشتا فه‌رمانه‌كانی سزادانی به‌كۆمه‌ڵ له شوێنی خۆیان ماون و هه‌ركات بیانه‌وێت ده‌توانن بیانخه‌نه نێو مه‌له‌فی مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رانه‌وه، ئه‌وه وێڕای گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایان له قوتابخانه‌یه‌كه‌وه بۆ قوتابخانه‌یه‌كی تر و بانگهێشتكردنی مامۆستایان بۆ لێپرسینه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ما یاساییه‌كان.
ئێمه لێره‌وه وێڕای جه‌ختكردنه‌وه له ڕه‌دكردنه‌وه‌ی سزاكان، هه‌ر كردارێكی ناپه‌روه‌رده‌ییانه‌ی حیزبیانه ڕه‌د ده‌كه‌ینه‌وه كه به‌رامبه‌ر مامۆستایان ئه‌نجامدراون و ده‌درێت، وه پێشمانوایه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده خراپ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی به‌رپرسانه‌ی مامۆستایانكرد بۆ تێپه‌ڕاندنی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤
له كۆتایدا هیوادارین به‌رپرسانی په‌روه‌رده ته‌نها یه‌ك جار به ئه‌ركی په‌روه‌رده‌ییانه‌ی خۆیان هه‌ستن و ته‌واوی فه‌رمانه‌كان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و له‌وه تێبگه‌ن كه مامۆستایه‌ك داوای مافی خۆی بكات به چ یاسایه‌ك سزاده‌درێت؟ كه ته‌نها له هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی سلێمانی زیاتر له ٣٠٠٠ سێ هه‌زار مامۆستا به نه‌هاتوو (غیاب) سزادراون، وێڕای گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ كه ڕوویه‌كی دیكتاتۆریانه‌ی په‌روه‌رده‌ی نیشانداین و له زۆربه‌ی په‌روه‌رده‌كانیش بڕیاری سزادان جێبه‌جێ كراوه
بۆیه هیوادارین تا ٢٥/٤/٢٠٢٤ بڕیار له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزاكان بدرێت و ئه‌و ڕێگا هه‌ڵانه ڕاستبكرێنه‌وه كه به‌رامبه‌ر مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران گیرانه‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی ناچار نه‌بین فشاره‌كانمان ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه و ئه‌و ماوه كه‌مه‌ی خوێندن بێ گرفت تێپه‌ڕ ببێت، چونكه دڵنیابن پرسی سزادانی مامۆستایان به ساڵی داهاتوو ناسپێرین و پێویسته له‌م ساڵدا نیگه‌رانیه‌كانی مامۆستایان كۆتاییان بێت
مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی سلێمانی
٤/٤/٢٠٢٤
PM:10:24:04/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 624
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت