نوێترین زانیاری ده‌رباره‌ی شه‌ڕی دوو براكه له گوڵه‌خانه
وێستگه‌نیوز، هه‌رێم عه‌بدولڕه‌حمان-
له شه‌ڕی نێوان هێزه‌كانی دوو براكه (محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود و عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود) له گوندی گوڵه‌خانه، كه‌سێك كوژراوه.
په‌یامنێرمان له نزیك گوندی گوڵه‌خانه رایگه‌یاند كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ڕه‌ته‌قه له‌نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات و عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمودی برای روویدا.
په‌یامنێرمان ده‌ڵێت: "به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له شه‌ڕه‌كه‌دا كه‌سێك كوژراوه كه ناوی دابان عوسمانه و ته‌مه‌نی 27 ساڵه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ستی كه‌وتووه، له هه‌ردوولا سێ كه‌س برینداربوون.
په‌یامنێرمان ده‌ڵێت: "ژماره‌یه‌كی زۆر هێزی ئه‌منی ره‌وانه‌ی گوڵه‌خانه كراون تا بارودۆخه‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن و برینداره‌كان بگوازنه‌وه نه‌خۆشخانه".
راشیگه‌یاند كه هێزه ئه‌منییه‌كان رێگه به رۆژنامه‌نووسان ناده‌ن نزیك ببنه‌وه و بچنه ناو گونده‌كه‌وه.
لای خۆیه‌وه فه‌ره‌ج حه‌مه‌ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه كه‌سێك به كوژراوی براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه‌یان و دواتر ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه.
پێشتریش عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود برای سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ میدیای یه‌كێتی وتی: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات به هێزێكی زۆره‌وه به دۆشكه و بیكه‌یسی و ئاڕپیجی هێرشی كرده‌سه‌ر ماڵه‌كه‌م".
وتیشی: "به‌داخه‌وه كوڕه گه‌وره‌كه‌م برینداره و تا ئێٍستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هیچ هۆكارێك بۆ هێرشه‌كه نازانن له خۆڕا هێرشیان كردووه و داوای له سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و ئاسایش كردووه كه بچنه به‌ده‌م ئه‌و رووداوه‌وه.
عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود كه تا ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌و حزبه بووه، ده‌ڵێت: "خوێنی هه‌ر كه‌سێك بڕژێت له ئه‌ستۆی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموددایه".
راشیگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ئه‌وان كۆنگره‌یان كرد و پێیان باش بوو ئێمه به‌شدار نه‌بین، بۆیه جیابووینه‌وه.
PM:09:45:04/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت