جارێكی تر له گووڵه‌خانه گرژی و ئاڵۆزی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویدا
وێستگه‌نیوز-
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی تر له گوندی گووڵه‌خانه‌ی سنووری شاره‌زوور گرژی و ئاڵۆزی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی سه‌ر به محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان و هێزه‌كانی عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمودی برایدا روویدا.
عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود برای سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ میدیای یه‌كێتی وتی: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی پارتی سۆسیال دیموكرات به هێزێكی زۆره‌وه به دۆشكه و بیكه‌یسی و ئاڕپیجی هێرشی كرده‌سه‌ر ماڵه‌كه‌م".
وتیشی: "به‌داخه‌وه كوڕه گه‌وره‌كه‌م برینداره و تا ئێٍستاش شه‌ڕ به‌رده‌وامه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه هیچ هۆكارێك بۆ هێرشه‌كه نازانن له خۆڕا هێرشیان كردووه و داوای له سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی و ئاسایش كردووه كه بچنه به‌ده‌م ئه‌و رووداوه‌وه.
عه‌بدوڵای حاجی مه‌حمود كه تا ئه‌مڕۆ جێگری سه‌رۆكی ئه‌و حزبه بووه، ده‌ڵێت: "خوێنی هه‌ر كه‌سێك بڕژێت له ئه‌ستۆی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموددایه".
راشیگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ ئه‌وان كۆنگره‌یان كرد و پێیان باش بوو ئێمه به‌شدار نه‌بین، بۆیه جیابووینه‌وه.
PM:08:36:04/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1356
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت