قوباد تاڵه‌بانی‌: كوردانی فه‌یلی له‌به‌ر كوردبوون و شیعه‌بوونیان رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین تاوان بوونه‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان رایگه‌یاند كه‌ كوردانی فه‌یلی هه‌م له‌به‌ر كوردبوون و هه‌م له‌به‌ر شیعه‌بوونیان رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین تاوان بوونه‌وه‌.


قوباد تاڵه‌بانی‌ جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: "هیچ پێكهاته‌یه‌كی گه‌لی كوردستان و هیچ ناوچه‌یه‌كی كوردستانیش نییه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو به‌ سه‌لامه‌ت ده‌رباز بووبێت".

جێگری‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ڵێت: "كوردانی فه‌یلی هه‌م له‌به‌ر كوردبوون و هه‌م له‌به‌ر شیعه‌بوونیان رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین تاوان بوونه‌وه‌، به‌ هه‌زارانیان شه‌هیدكران و به‌ سه‌دان هه‌زاریشیان به‌ زۆره‌ملێ وڵاتبه‌ده‌ر كران و ناسنامه‌ی عێراقییان لێ سه‌ندرایه‌وه‌".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "له‌ یادی 44 ساڵه‌ی جینۆساید و وڵاتبه‌ده‌ركردنی كوردانی فه‌یلیدا سه‌ری رێز داده‌نوێنین له‌ئاست شه‌هیده‌كان و هه‌موو قوربانیانی كوردی فه‌یلی".


PM:08:15:04/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 604 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت