كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل له غه‌ززه 33 هه‌زاری تێپه‌ڕاند
وێستگه‌نیوز-
له 181هه‌مین رۆژی هێرشی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستینی، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه 33 هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه، له راگه‌یاندراوێكدا دوایین ئاماری كوژراوان و بریندارانی ھێرشه‌كانی ئیسرائیلی له 181ه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌دا بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه خسته‌ڕوو.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین له غه‌ززه ده‌ڵێت: "له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 62 هاووڵاتی دیكه‌ی فه‌ڵه‌ستینی كوژران".
وه‌زاره‌ته‌كه ده‌شڵێت: "به‌مه‌یش تێكڕای ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشتووه‌ته 33 ھه‌زار و 37 كه‌س".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له ماوه‌ی هێرشه‌كانی رۆژانی رابردووی سوپای ئیسرائیل‌دا 91 فه‌ڵه‌ستینی برینداربوون و، تێكڕای ژماره‌ی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی له‌هێرشه‌كاندا برینداربوون گه‌یشتووه‌ته 75 هه‌زار و 668 كه‌س.
وه‌زاره‌ته‌كه راشیگه‌یاندووه كه هێشتا به‌شێك له‌وانه‌ی له هێرشه‌كاندا كوژراون له ژێر داروپه‌ردووه ڕووخاوه‌كاندان یان له كه‌ناری ڕێگاوبانه‌كاندان و به‌هۆی ڕێگرییه‌كانی ئیسرائیله‌وه ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی ناتوانن ده‌ستیان پێیان بگات.
PM:08:05:04/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت