نێچیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند كه به‌ر له جه‌ژن حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی مانگی 3 ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات، ده‌شڵێت: "سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".
فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا له لێدوانێكدا میدیاكان رایگه‌یاند كه گفتوگۆكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن و شاندی حكومه‌تی هه‌رێمیش كه دوێنێ له به‌غدا بوون، له‌سه‌ر شێوازی ناردنی مووچه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ، ڕێككه‌وتن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سه‌رجه‌م داتا و لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران راده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق كراوه".
وتیشی: "به‌رله جه‌ژن حكومه‌تی عێراق مووچه‌ی مانگی ئادار ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كات".
راشیگه‌یاند كه "بڕیاره له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و له كۆبوونه‌وه‌ی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌شدار بێت و له‌گه‌ڵ به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كانیش كۆده‌بێته‌وه.
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا فارس عیسا باسی له‌وه كرد كه "پرۆژه‌ی هه‌ژماری من وه‌ك خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له ڕێی سیسته‌می بانكییه‌وه".
PM:07:41:04/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت