عەبدوڵای حاجی مەحمود لەسەر کۆنگرە ھاتەدەنگ‌ و جیابونەوەی خۆی راگەیاند

‌عەبدوڵای حاجی مەحمود

وێستگه‌نیوزـ

عەبدوڵای حاجی مەحمود لەسەر کۆنگرەى ئه‌مڕۆى پارتى سۆسیال دیموكراتى كوردستان ھاتەدەنگ‌ و جیابونەوەی خۆی ڕاگەیاند، ده‌شڵێت، "ئەمڕۆ لەهەنگاوێکی دوور لەهەموو پڕەنسیپێکی کاری سیاسی‌ و حزبی، بەئیرادەی تاکڕەوانەی چەند کەس‌ و گروپێک بەناوی بەستنی کۆنگرەی نائاسایی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان شانۆگەریەکی بێبنەما سازدەکرێت".


به‌گوێره‌ى روونكردنه‌وه‌یه‌كى عه‌بدوڵاى حاجى مه‌حمود، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، "ئەمڕۆ لە هەنگاوێکی دوور لە هەموو پڕەنسیپێکی کاری سیاسی‌ و حزبی، بەئیرادەی تاکڕەوانەی چەند کەس‌ و گروپێک بەناوی بەستنی کۆنگرەی نائاسایی پارتی سۆسیال دیموکرات شانۆگەریەکی بێبنەما سازدەکرێت".

ده‌شڵێت: "بێبنەمایە، چونکە کۆنگرە ئامرازێکی یاسایی‌ و پەیڕەوییە بۆ نوێکردنەوە و بەزیندوو هێشتنەوەی ژیانی حزبی‌ و پێکهاتە و ئۆرگانەکانی‌ و بەرنامەو سیاسەتی حزب، بەڵام ئەوەی بەناوی کۆنگرەی نائاسایی پارتی سۆسیال دیموکراته‌وه‌ دەگوزەرێت دورە لە هەموو بنەماکانی کۆنگرەیەکی تەندروست‌ و ئامانجدار، بۆیە پێمانوایە نەک خزمەت بە پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ناکات، بەڵکو کۆتایی بەپڕەنسیپەکانی کاری هاوبەش‌ و بیروڕای جیاواز لەو حزبەدا دەهێنێت‌ و بەرەو تولەڕێیەکی نادیار و داخراوی دەبات".

عه‌بدوڵا حاجى مه‌حمود نوسیویه‌تى: "بۆیە لەمڕۆ بەدواوە، ئێمە هیچ بەرپرسیارێتیەکی ئەو ئاینده لێڵ‌ و ناڕونە هەڵناگرین‌ و بۆ درێژەدان بەمێژوی حزب‌ و قوربانیدانی شەهیدان‌ و ئامانجە باڵاکانیان، رێگه‌ی خەباتی سیاسی‌ و جەماوەریی دوور لەگیانی توندوتیژیی‌ و دەمارگیریی درێژە پێدەدەین".

ئه‌وه‌شى وتوه‌:"لە هەنگاوی یەکەمدا بە هاوپەیمانییەک بەناوی سەردەم خۆمان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان ساز و ئامادەدەکەین، بۆ داهاتوی نزیک‌ و دوریش لەسەر بنەمای بەهای باڵای خەبات‌ و خزمەتکردنی گەل‌ و نیشتیمان‌ و کاری هاوبەش‌ و رەخساندنی دەرفەتی هاوتا بۆ ئەو ئامانجانە، کارنامەی تۆکمەمان دەبێت بۆ درێژەدان بەو کاروانی تێکۆشانەی خۆمان لە رێکخستنیدا ماندوبوین‌ و قوربانی گەورەمان لەپێناوداوە".


PM:01:11:04/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 876 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت