وه‌زاره‌تی دارایی عێراق: بڕیاری ناردنی مووچه‌ی مانگی سێمان بۆ هه‌رێم دا


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی سێییان بۆ هەرێم داوە و دیوانی چاودێری و داگای فیدراڵییان لە ناردنی پارەکە ئاگادارکردووەتەوە.


وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، لەسەر داوای محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە رەزامەندی تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق و بە هاوتەریبی لەگەڵ بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بڕیاریان دا پارەی مووچەی مانگی سێ بۆ هەرێم بنێرن.

ئەوەشی خستووەتە روو، مووچەی سەرجەم وەزارەتە شارستانی و ئەمنییەکان دەنێرن و دیوانی چاودێری و داگای فیدراڵییان لە ناردنی پارەکە ئاگادارکردووەتەوە.

پێشتر، وەزارەتی دارایی عێراق بە وێستگه‌نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی سێـی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن و کە وردبینی تەواو بوو 952 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی سێ بۆ هەرێم دەنێرن.


PM:12:48:04/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 8812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت