وەزارەتی دارایی عێراق وادەی ناردنی مووچەی مانگی سێـی دیاری کرد


وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ وردبینی لیستی مووچەی مانگی سێی هەرێم دەکەن، ئه‌گه‌ر لیستی مووچە گرفتی نەبێت، تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو 952 ملیار دینار دەنێرین.


ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی نیسانی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق بە وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند: ئەمڕۆ وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی سێـی مووچەخۆرانی هەرێم دەکەن و دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی سێ تەواو ببێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر وردبینی لیستی مووچەی مانگی سێـی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو نەبێت، سبەینێ هەینیش دەوام دەکەن تا بتوانن تەواوی بکەن.

ئەوەشی خستە روو، "هەر ئەمڕۆ وردبینی لە راپۆرتی خەرجی و داهاتی هەرێم دەکەین و دوای تەواوبوونی وردبینیەکە، مووچەی مانگی سێی هەرێم بەیەکجار دەنێرین".

سه‌رچاوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بۆ وێستگه‌نیوز وتیشی، "ئەگەر لیستی مووچە گرفتی نەبێت، تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو 952 ملیار دینار بۆ هەرێم دەنێرین".


PM:12:16:04/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 27668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت