دوو بومه‌له‌رزه‌ له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ روویاندا


وێسگه‌ نیوزـ

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ دوو بومه‌له‌رزه‌ به‌ دوو گوری جیاواز له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ روویاندا.

به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لە کاتژمێر 11:05 خولەک دوو بومەلەرزە بەپلەکای 3.2 و 3 پلەی ڕێختەر له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ روویانداوه‌.

بومه‌له‌رزه‌كان لە قوڵایی 8 و 6 کم ژێر زەوی لە سەنتەری هەڵەبجەی شەهید روویانداوه‌و چەقی بومەلەرزەکان گوندی چاوگ بووە .


AM:11:36:03/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 724 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت