ئاسایشی هه‌ولێر: ئەو تۆمەتبارە ده‌ستگیركرا كه هێرشی کردبوە سەر مامۆستایەکی ئایینی
وێستگه نیوزـ
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی هه‌ولێر كه‌سێكی ده‌ستگیركرد كه تۆمه‌تباره به هێرشكردنه سه‌ر مامۆستایه‌كی ئاینیی شاره‌كه.
له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كه ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت كه ناوی (ف،ع،ع)ه و لەسەر بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ده‌ستگیریان كردوه.
ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه كه تۆمه‌تبار لەناو حەرەمی مزگەوت و لە پێش چاوی نوێژخوێناندا هێرشی کردوه‌تە سەر پێش نوێژ و وتاربێژی مزگەوتی گڵۆباڵ ستی لەشاری هەولێر.
باس له‌وه‌ش ده‌كات كه تۆمه‌تباره‌كه زۆری له مامۆستا ئاینییه‌كه کردوە دەبێت مامۆستای وتاربێژ بەخواستی ئەو وتار و نزا‌و پارانەوەکان بكات.
بۆ بینینی ڤیدیۆی هێرشەکە ئەم لینکە بکەرەوە
PM:11:12:30/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1796
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت