له‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆژێك ده‌كرێته پشوو
وێستگه‌نیوز-
به‌پێی ساڵنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌م هه‌فته‌یه‌دا رۆژێك ده‌كرێته پشووی فه‌رمی بۆ سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان.
به‌پێی ساڵنامه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024، رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 1ی نیسان، به‌هۆی سه‌ری ساڵی ئاشوورییه‌كانه‌وه له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان پشووی فه‌رمییه.
به گوێره‌ی ساڵنامه‌كه، جگه له‌و پشووه، رۆژی 9ی نیسان به‌هۆی رووخانی رژێمی پێشووی عێراق و ئازادكردنی عێراق و هاوكات له هه‌مان رۆژیشدا به‌هۆی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌وه تا 12ی نیسان له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان پشوو ده‌بێت.
هه‌روه‌ك، رۆژی 17ی نیسان به‌هۆی سه‌ری ساڵی ئێزێدییه‌كانه‌وه پشووی فه‌رمی ده‌بێت.
PM:03:35:30/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1860
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت